ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: پابەندین بەوەی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بكرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رەتیدەكاتەوە كە حزبەكەی رازی بوبێت بە دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
لوقمان وەردی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە باس لە رازیبونی یەكێتی دەكەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتی پابەندە بە بڕیاری دوا كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و تەئكید لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا دەكاتەوە.
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی باسی لەوەشكردوە، یەكێتی ناچێتە كۆبونەوەیەكەوە كە ئامانج لێی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بێت، بڕیاردان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی هیچ حزبێكی سیاسیدا نیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group