شانەی هەڵۆكان: مەترسیدارترین پیلان بۆ بەئامانجگرتنی گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان شكستیپێهێنرا

13/02/2020 عێراق

نەوا
شانەی هەڵۆكانی هەواڵگریی عیراقی ئاشكرایكرد، پیلانێكیان بۆ هێرشكردنەسەر گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە شكستپێهێناوە و داڕێژەری پیلانەكەش دەستگیركراوە.
ماڵپەڕی "سەباح"ی نیمچەفەرمی لەزاری ئەبوعەلی بەسڕی بەڕێوەبەری هەواڵگری و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و سەرۆكی شانەی هەڵۆكان بڵاویكردوەتەوە، مەترسیدارترین هەوڵی تیرۆریستی شكستیپێهێنراوە كە پیلانی بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران بوە لەرێگەی تەقینەوەوە لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی تر.
رونیشیكردوەتەوە، ئەو پیلانە لەپێناو دروستكردنی ئاژاوەو شەڕی ناوخۆیی بوە بۆئەوەی لەلایەن تیرۆریستانەوە بقۆزرێتەوە و خوێنی زیاتری بێتاوان بڕێژرێت و ئابوریی عیراق بڕوخێنرێت.
عەلی بەسری رونیشیكردوەتەوە، ئەو كەسەی پیلانەكەی داڕشتوە، دەستگیركراوە، كە یەكێكە لە سەركردە دیارەكانی رێكخراوی داعش و لەئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group