شانەی راگەیاندنی جەنگی: هێرشەكەی سەر كەی وەن بێ زیان بووە

14/02/2020

نەوا
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرشە موشەكیەكەی سەر سەربازگەی كەی وەن بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، هێرشەكە بێ زیان بووە. 
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە،  هێزە ئەمنیەكان لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانە دەستپێكردوە كە موشەكەكەیان ئاڕاستەی سەربازگەی "كەی وەن" كردوە.
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی دەشڵێت، " دەستگیراوە بەسەر سەكۆیەكی ئاڕاستەكردنی موشەكدا كە 11 موشەكی لەسەر بوە و لێكۆڵینەوەكانیش لەوبارەیەوە بەردەوام دەبێت". 
 لە 27 ی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوودا بە هۆی هێرشێكی موشەكی بۆ سەر كەی وەن هاوڵاتیەكی ئەمریكی كوژرا و ئەوەش بووە هۆی توندتر بوونەوەی گرژیەكانی نێوانی واشنتۆن و تاران، بەو پێیەی ئەمریكا گروپەكانی سەر بە ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار كردبوو.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group