دەسەڵاتەكانی ترامپ بۆ راگەیاندنی شەڕ لە دژی ئێران سنوردار كران

14/02/2020 جیهان

نەوا
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پرۆژەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەی لە بارەی سنورداركردنی دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترامپ بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران پەسەند كرد.
لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیران 55 ئەندام كە هەشت كەسیان بە كۆماریەكان بوون دەنگیان بە پڕۆژەكەدا و 45 ئەندامیش دژی ەستانەوە.
پێشتر ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كە تێیدا دیموكراتەكان باڵادەستن، بە دەنگی 228 ئەندام پڕۆژەی سنورداركردنی دەسەلاتەكانی سەرۆكی ئەو وڵاتەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران پەسەند كردبوو.
بەگوێرەی پڕۆژەكە ئیدارەی ئەمریكا لە هەر كردەوەیەكدا لە دژی ئێران ناتوانوانێت بە بێ مۆڵەتی كۆنگرێس سود لەسەرچاوە داراییە فیدراڵەكا وەربگرێت.
هاوكات ئەو مۆڵەتەش هەڵوەشێنرایەوە كە ساڵی 2002 بەمەبەستی روخاندنی دەسەلاتی سەدام حسێن بە ئیدارەی ئەمریكا درابوو.
پەسەندكردنی پرۆژەكە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە لە كاتێكدایە پێشتر دۆناڵد ترامپ لەو بارەوە هۆشداری دابووە ئەنجومەنەكە.
ترامپ رایگەیاندبوو، پێدانی ئەو مۆڵەتە دەبێتە هۆی ئەوەی ئێران بێ سڵ كردنەوە لە سزادان بەردەوام بێت لە كردەوەكانی لە دژی ئەمریكا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group