نه‌وا
به‌هۆى توندوتیژیه‌كانى رۆژى هه‌ینى له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كاندا، 26 خۆپیشانده‌ر له به‌غدا برینداربون، كه زۆربه‌یان به‌هۆى غازى فرمێسكڕێژه‌وه بوه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ژماره‌ى ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ى به‌هۆى توندوتیژیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان له گۆڕه‌پانی خه‌لانى شارى به‌غدا برینداربون، گه‌یشتونه‌ته 23 كه‌س، زۆرینه‌شیان به‌هۆى بۆمبى غازى فرمێسكڕێژه‌وه بوه.
هه‌روه‌ها له گۆڕه‌پانی ته‌حریریش له‌رێگه‌ى چه‌كى سپییه‌وه، سێ خۆپیشانده‌ر برینداركراون.
خۆپیشاندانه‌كانى عیراق زیاتر له چوار مانگه به‌رده‌وامن و تائێستا سه‌دان كه‌س كوژران و هه‌زارانیش بریندارن، سه‌ره‌ڕاى راسپاردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى-یش بۆ پێكهێنانى حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام ئه‌وه خۆپیشاندانه‌كانى نه‌وه‌ستاند و تائێستا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.