لەبەرئەوەی زۆرترین كاری كرد و دڵسۆز بوو لە ئەركەكەیدا كوشتیان...

15/02/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
دوای ئەوەی كەسێك بە برینداری لە هۆتێلێكی شاری ئیستانبوڵی توركیا دۆزرایەوە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، هێزە ئەمنیەكانی ئەو شارە راستی روداوەكە ئاشكرادەكەن و رایگەیاند، كەسە كوژراوەكە بەهۆی ئەوەی كاری زۆر كردوە و جدی بوە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا، لەلایەن هاوڕێكانیەوە كوژراوە.
رۆژنامەی "حوریەت"ی توركی بڵاویكردوەتەوە، كەسە كوژراوەكە ناوی "ئیبراهیم كیراز"ەو دوای چەند مانگێك مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی ئەوەی برینەكانی سەخت بون، گیانی لەدەستداوە.
روداوەكە بۆ مانگی حەوتی ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە و لەوكاتەوە ئیبراهیم لە نەخۆشخانەیە و لە چەند رۆژی رابردودا گیانی لەدەستداوە، پۆلیسیش چەند مانگێكە لێكۆڵینەوەیان لە روداوەكە دەستپێكردوە.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردوە، بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس ئیبراهیم لەلایەن هاوڕێكانیەوە كوژراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كاری زۆر كردوە و جدی بوە لە ئەنجامدانی ئەركەكانیدا.
دوای ئەوەی لێكۆڵینەوە لە سەرجەم كارمەندەكانی هۆتێلەكە و هاوڕێكانی كراوە، دەركەوتوە پێش رودانی تاوانەكە، هاوڕێكانی پێیانوتوە "تۆ زۆر كاردەكەیت و ئێمەش بە نمونەیەكی خراپ سەیرت دەكەین و بەڕێوەبەرەكەمان دەیەوێت وەك تۆ كاربكەین"، دواتر بەشێوەیەكی زۆر خراپ لە هاوڕێكەیان داوە و جێیانهێشتوە و گەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان وەك ئەوەی هیچ روینەدابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group