نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ریی له باكور و خۆرهه‌ڵاتى سوریا وه‌ڵامى فه‌یسه‌ڵ میقداد جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت "هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات ته‌نگژه له‌ناو سوریادا دروستبكات".
فه‌یسه‌ڵ میقداد له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتبوی "پێكهاته‌ی كورد به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له گه‌لی سوریا و ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌یان ده‌ده‌ن، بۆیه دیمه‌شق به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ریی ره‌تده‌كاته‌وه و سورین له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا".
له‌باره‌ى ئه‌و لێدوانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ریی له باكور و خۆرهه‌ڵاتى سوریا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ رژێمى سوریا، به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تى داهاتوى وڵاته‌كه بكات، ده‌بینین هه‌ندێك ده‌نگ له‌ناو ئه‌و رژێمه به‌رزده‌بنه‌وه و به هه‌مان ئه‌و عه‌قڵیه‌ت و شێوازه قسه ده‌كه‌ن، كه پێشتر بوه‌هۆى دروستبونى قه‌یران له سوریا و ئاڵۆزبونى بارودۆخه‌كه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و لێدوانانه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌ى سوریاى پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، ناگونجێن و ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كان بۆ گفتوگۆى نیشتمانیى سوریى و لێدوان و هه‌ڵوێسته ره‌سمیه‌كانى به‌رپرسانى رژێمى سورى پێویسته به‌و شێوازه نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ریی پرۆژه‌یه‌كى نیشتمانییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه نییه بۆسه‌ر یه‌كگرتویى خاكى سوریا و گه‌له‌كه‌ى.