نەوا
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوسراوی بۆ وەزارەتی پەروەردە كردوە بۆئەوەی زانیاری و بەڵگەنامە پێویستەكانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستیان بۆ بنێرن.
لەوبارەیەوە ئەمڕۆ ئەحمەد عەبدولڕەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە داراییەوە نوسراوی فەرمیی بۆ وەزارەتی پەروەردە كراوە بەمەبەستی ناردنی ئەو زانیاری و بەڵگەنامانەی پێویستن بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست.
وتەبێژی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند، هەركات ئەو زانیارییانە گەیشتنە وەزارەتی دارایی، ئەوا بە زووترین كات پرۆسە و هەنگاوەكانی تایبەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست ئەنجامدەدەن.