نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری زیندانیكراوان داوای ئازادكردنی گیراوه‌كانیان ده‌كه‌ن به بڕیاری ئازادكردنی به مه‌رج یان لێبوردنی گشتی و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن زیندانیه‌كانیان مانده‌گرن.
ئه‌مڕۆ 18-2-2020 جارێكی دیكه كه‌سوكاری زیندانیكراوان له گرتوخانه‌ی چاكسازیی هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامداو له‌وباره‌یه‌وه شیرین فه‌تاح هاوسه‌ری یه‌كێك له‌و زیندانیانه به رادیۆ نه‌واى وت "ماوه‌ی 12 ساڵه هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌ستگیركراوه، ئه‌گه‌ر ئازادكردنی به‌مه‌رج بیگرێته‌وه ئه‌وا ئازادده‌كرێت، بۆیه داواى گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازادكردنی به‌مه‌رج ده‌كه‌ین، چونكه پێویستیمان پێیانه و ده‌بێت ئازاد بكرێن".
هه‌روه‌ها به‌شێك له كه‌سوكاری ئه‌و زیندانیانه به دروشمه جیاوازه‌كانیان به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریان وت، ئه‌وان وه‌ك كه‌سوكاری زیندانیان له ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له گوشاره‌كانیان بۆ ئازادكردنی گیراوه‌كانیان و له‌ناو زیندانیش زیندانیه‌كان مان ده‌گرن، چونكه له‌ماوه‌ی رابردودا مانیان گرت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ده‌نگیانه‌وه نه‌چن، ئه‌وا دیسانه‌وه مانگرتن راده‌گه‌یه‌نن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و داوایه‌ی كه‌سوكاری زیندانیكراوان، شه‌هرام میرحاج به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به رۆژنامه‌نوسانی وت "ناتوانم لێدوان بده‌م، ئێمه یاداشته‌كه‌یان وه‌رده‌گرین و وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه".