نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌ڵێت، چه‌ند دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی قێزه‌ون له سنوری هه‌ولێر روویانداوه و پێویسته رێگرییان لێبكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه له شاری سلێمانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان درێژه‌ی به كۆبونه‌وه‌كانی دا، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، چه‌ند ته‌وه‌رێك گفوگۆیان له‌باره‌وه كراوه، له‌وانه، سه‌ره‌تا شاندی یه‌كێتی، كه سه‌ردانی به‌غدای كردبوو دواین پێشهاته‌كانیان له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق خسته‌ڕو، هه‌وره‌ها دۆخی كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه جێناكۆكه‌كان و تاوانی شه‌هیدكردنی چوار گه‌نجی كورد له گوندی چه‌خماخه‌ی قه‌زای دوبز خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی له‌م ناوچانه هاتووه‌ته كایه‌وه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه باس له‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیانه كرا كه له‌سنوری هه‌ولێر رویداوه كه دیارده‌ی قێزه‌ونن و ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له حكومه‌ت چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه و رێگری بكه‌ن له دوباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیاردانه.
له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له باره‌ی پڕۆگرامی په‌سه‌ندكراوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌ی چواره‌مدا كرا و سه‌رنج و تێبینی خرایه ڕوو بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی وه‌ك به‌رنامه‌ی كاری ڕێكخراوه‌یی و ستراتیژیی یه‌كێتی.