ئەفغانستان.. پێكدادانەكان بۆ ماوەی یەك هەفتە رادەگیرێن

21/02/2020 جیهان

نەوا
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان رایگەیاند، لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەوە بۆ ماوەی یەك هەفتە قۆناغی كەمكردنەوەی پێكدادان و توندوتیژیەكان دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
جاوید فەیسەڵ وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان باسی لەوەكردوە، كەمكردنەوەی توندوتیژی و پێكدادانەكان سەرتاسەریە و سەرجەم ویلایەت و قەزا و ناحیەكان دەگرێتەوە.
وتیشی، حكومەتی ئەفغانستان هیواخوازە ئەو هەنگاوە ببێتە سەرەتایەك بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی، بەڵام لە هەمان كاتدا هێزە ئەمنیەكان لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ پارێزگاری لە هاوڵاتیان و دامەزراوەكانی دەوڵەت.
تا ئێستا بزوتنەوەی تالیبان لەو بارەوە هیچ هەڵوێستێكی رانەگەیاندووە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group