سەڵاحەدین.. گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە

21/02/2020 عێراق

نەوا
فەرمانگەی كاروباری پارێزگاری لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەر بە دەزگای شەهیدانی عێراق، دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
فەرمانگەی كاروباری پارێزگاری لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەر بە دەزگای شەهیدانی عێراق، باسی لەوەكردووە، تیمی هونەریی تایبەت بەگەڕان و پشكنین بەدوای گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەر بە فەرمانگەی كاروباری پارێزگاری لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دەزگای شەهیدان، گۆڕێكی بەكۆمەڵی نوێی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین دۆزیوەتەوە.
رونیشیكردۆتەوە، "ڕووفاتەكانی ناو گۆڕەكە هی قوربانیانی دەستی چەكدارانی داعشن و مێژووەكەی بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە و لەنێو بیرێكدان كە قوڵییەكەی 20 مەتر دەبێت".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە ڕووفاتەكانیان دەرهێناوەتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنین بۆیان و دۆزینەوەی ناسنامەیان و رادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group