ئێران: راگرتنى هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنوریەكان كاتییە

21/02/2020 جیهان

نەوا
قایمقامی قەسری شیرین دەڵێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بەردەوامە و هاتوچۆی گەشتیارانیش دوای دانانی تیمی پزیشكی لە خاڵە سنوریەكان دەستپێدەكاتەوە.
موراد عەلی تاتاری قایمقامی قەسری شیرین رایگەیاند چالاكی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنورییەكانی مونزریە و مەندەلییەوە بەردەوامە، بەڵام هاتوچۆ و تێپەڕینی گەشتیاران لە خاڵەسنوریەكانەوە لەلایەن عێراقەوە راگیراوە تا ئەو كاتەی تیمی تەندروستی بۆ گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی لە خاڵەسنورییەكان جێگیر دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكردوە كە دوای دانانی تیمی تەندروستی، هاتوچۆی گەشتیاران دەستپێدەكاتەوە.
دوای راگەیاندنی چەند حاڵەتی مردن و تووشبوون بە كۆڕۆنا لە ئێران، هاتوچۆی گەشتیاران لە نێوان دەروازە سنوریەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان لە گەڵ ئێران راگیرا.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group