نه‌وا
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یاندراوێكدا له‌باره‌ی كه‌یسی منداڵه هه‌شت ساڵانه‌كه‌ی هه‌ولێر كه ده‌ستدرێژیی كرابووه سه‌ر ئاشكرایكرد، ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره‌ی پێشتر به كه‌فاله‌ت ئازادكرابوون ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه و چاوپۆشی له تۆمه‌تبارانی ئه‌م تاوانه ناكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ته‌واوی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێردراون بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسی رووداوی منداڵه هه‌شت ساڵییه‌كه‌ی هه‌ولێر.
ئاشكراشیكردووه "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكاری یاساییان به‌رانبه‌ر ئه‌م دۆسێیه و تۆمه‌تباره‌كانی گرتووه‌ته به‌ر و ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره‌ی پێشتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوون، ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش چاوپۆشی له تۆمه‌تبارانی ئه‌م تاوانه قیزه‌ونه ناكرێت".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندیی به باوكی كچه‌كه‌وه كراوه و دڵنیا كراوه‌ته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵناكرێت كه‌س هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكات، حكومه‌تیش وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كه، هاووڵاتییان دڵنیاده‌كاته‌وه، كه تۆمه‌تبارانی ئه‌م دۆسێیه له رێگه‌ی یاساوه سزاده‌درێن و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به پێشڵكردنی مافی هاووڵاتییان و تێكدانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی نادرێت.