نه‌وا
له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و بەهۆی گەیشتنی ڤایرۆسەكە بە ئێران و بڵاوبونەوەی لە هەندێك وڵاتی ناوچەكە، له سلێمانی سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كاندا و سزادراوانی چاكسازیی گه‌ورانیش قه‌ده‌غه‌كرا.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كاندا بۆ كاتێكی نادیار قه‌ده‌غه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كات پابه‌ندبن به بڕیاره‌كه‌وه و هاوكاربن له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان و هه‌مواندا.
هاوكات راگه‌یاندنی چاكسازیی گه‌ورانی سلێمانی ئاگاداری كه‌سوكاری سزادراوانی چاكسازیه‌كه ده‌كاته‌وه، كه به‌فه‌رمانی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانیكردنی سزادراوان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك راده‌گیرێت.
هۆكاری بڕیاره‌كه‌شی بۆ زیاتر پاراستنی ته‌ندروستی سزادراوان و كه‌سوكاریان گه‌ڕاندۆته‌وه، كه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران چه‌ند رێوشوێنێكیش له هه‌رێمی كوردستان گیراوه‌ته‌به‌ر.