سلێمانی.. بەهۆی شاردنەوە و گرانكردنی نرخی دەمامك دوكانێك داخرا

22/02/2020

نەوا
لە سلێمانی دوكانێكی كەرەستەی پزیشكی، نرخی دەمامكی خۆپاراستنی تەندروستی بەرزكردەوە و لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامییەتەوە سزادرا.
رۆژیار سیروان پەیامنێری نەوا لە سلێمانی ئاشكرایكرد، پێشانگایەكی تایبەت بە كەرەستە پزیشكییەكان لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامییەتەوە داخراوە، چونكە دەمامكی پزیشكیی شاردۆتەوە و بە گران فرۆشتوێتی.
شاردنەوە و گرانفرۆشیی دەمامك لەلایەن ئەو پێشانگا پزیشكییەوە لەكاتێكدایە، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بڵاوبۆتەوە و هەرێمی كوردستانیش دەستیكردوە بە گرتنەبەری رێكار بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group