حەلبوسی: هیچ كاتێك بۆ دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە كابینەی نوێی حكومەت دیاری نەكراوە

22/02/2020 عێراق

نەوا
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رەتیدەكاتەوە هیچ كاتێكیان بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی دیاری كردبێت.
محەمەد حەلبوسی لەبەیاننامیەكدا بڵاویكردوەتەوە، ناتوانرێت كاتێك بۆ بەستنی دانیشتنێكی تایبەت دیاری بكرێت پێش ئەوەی بەرنامەی وزاری و ناوی وەزیرەكانی بێنە پەرلەمان، لەكاتێكدا تائێستاش نەگەیشتوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، هەر كاتێك بەرنامەی حكومەت و ناوی وەزیرەكان گەیشت، پەرلەمانی عیراق دەستدەكات بەڕێوشوێنەكان بۆ رێكخستنی دانیشتن، چونكە بەپێی سیستمی ناوخۆیی پەرلەمان هەركاتێك بەرنامەی حكومەت نێردرا ئەوا سەرۆكی پەرلەمان دەینێرێتە لیژنەی تایبەت، كە یەكێك لە جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان سەرۆكایەتی دەكات، ئەویش بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێك و پێشكەشكردنێتی بە پەرلەمان.
پێشتر وابڵاوكرایەوە، كە رۆژی دووشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی كۆدەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group