نه‌وا
وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" ئاشكرایكرد، ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیانه‌ى به‌هۆى هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ى ئێران بۆسه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازیى عین ئه‌لئسه‌د له عیراق توشی شڵه‌قانی مێشك بون، زیادى كردوه‌و گه‌یشتوه‌ته 110 سه‌رباز.
له‌سه‌ره‌تاى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ ئه‌مریكا له بۆردومانێكى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌واندا قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قى قودسى ئێرانى له‌شارى به‌غدا كوشت، له‌رۆژى 8ى هه‌مان مانگدا تاران بنكه‌ى سه‌ربازیى عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د له پارێزگاى ئه‌نبار و بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له پارێزگاى هه‌ولێر موشه‌كبارانكرد، كه دواتر راگه‌یه‌ندرا هیچ زیانێكى گیانى به‌دواوه نه‌بوه، به‌ڵام دواتر راگه‌یه‌ندرا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى ئه‌مریكى توشى شڵه‌قانی مێشك بون.
له‌كۆتا ئاماریشدا پێنتاگۆن له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیانه‌ى له‌سه‌ربازگه‌ى عین ئه‌لئه‌سه‌د به‌هۆى بۆردومانه موشه‌كییه‌كه‌ى ئێرانه‌وه برینداربون، ژماره‌یان زیادى كردوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ربازانه به سوكى توشى شڵه‌قانی مێشك بون و 77یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، ئه‌وانى دیكه‌ش گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و دواتر زۆرینه‌یان له‌وێوه نێردراون بۆ ئه‌مریكا.