"تالیبان و هێزە ئەمنیەكانی ئەفغانستان رۆژانە 7 هاوڵاتی مەدەنیان كوشتووە"

22/02/2020 جیهان

نەوا
نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە ئەفغانستان بڵاویكردەوە، بزوتنەوەی تالیبان وهێزە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتە ساڵی رابردوو بە شێوەی مامناوەند رۆژانە 7 كەسیان كوشتووە.
نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە ئەفغانستان (یوناما) لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا بڵاویكردەوە، ساڵی رابردوو سێ هەزار و 403 هاوڵاتی مەدەنی بە هۆی هێرش و كردەوە سەربازیەكانی تالیبان، داعش، گروپە بەرهەڵستكارەكانی تر و هێزەكانی سەر بە حكومەت كوژراون.
رونیشیكردۆتەوە، لەو ژمارەیە دوو هەزار و 774 كەسیان لە لایەن هێزەكانی حكومەت و تالیبانەوە كوژراون.
بەگوێرەی ئامارەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان ساڵی 2018 زیاتر لە سێ هەزار و 800 هاوڵاتی مەدەنی بە هۆی توندوتیژەكانەوە كوژراون.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group