ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌تمه‌ند به‌ كۆرۆنا: له‌ عیراق حاڵه‌تێكی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه‌

23/02/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆماركرابێت، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی worldometer كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئامار و زانیارییه‌ جیهانییه‌كان، باس له‌ بوونی توشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات له‌ عیراق.
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد "هیچ حاڵه‌تێكی توشبوونی یه‌كلابۆوه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ته‌واوی عیراق تۆمارنه‌كراوه‌، به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌"، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عیراقی باسیان له‌ تۆماركردنی حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ كردبوو.
لای خۆیه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی  worldometer كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئامار و زانیارییه‌ جیهانییه‌كان، یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆماركراوه‌.
ماڵپه‌ڕه‌كه‌، كه‌ بۆته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی خێرا و گرنگی وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی توشبووان و گیانله‌ده‌ستدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ به‌شی تایبه‌ت به‌ حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كانی توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ وڵاته‌ جیاوازه‌كان، ناوی عیراق هاتووه‌ و ئاماژه‌ به‌ وبوونی یه‌ك حاڵه‌ت كراوه‌.
كۆی گشتی كەیسە تۆماركراوەكانیش گەیشتوەتە 78 هەزار و 773 توشبو، دوو هەزار و 462 كەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەك 23 هەزار و 256 نەخۆشیش چاكبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group