نه‌وا
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح داوا له كورد و سوننه ده‌كات هاوكاربن بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه.
هادی عامری له رێوره‌سمێكدا به بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینیی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، وتارێكی پێشكه‌شكردووه و رایگه‌یاندووه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان عه‌للاوییان سه‌رپشككرد بۆ ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی پشكپشكێنه، بۆیه داوا له پێكهاته‌كانی سوننه و كورد ده‌كه‌م هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح دوپاتیشیكردۆته‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كان جددین له پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ، كه توانای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی هه‌بێت بۆ ده‌وڵه‌ت و ئاسایش دابینبكات و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجامبدات، چونكه ئه‌و هه‌نگاوانه ئامرازه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ن بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق و پێكهاته جیاوازه‌كان له‌باره‌ی شێوازی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی و متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی ناكۆكن، به‌تایبه‌ت كورد و سوننه ده‌یانه‌وێت خۆیان كاندیده‌كانیان له‌ناو كابینه‌كه‌دا هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام عه‌للاوی رازی نییه و وره له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ته‌واوی كاندیده‌كان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه.