نه‌وا
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی شه‌ش كه‌سی به‌تۆمه‌تی دزینی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری هاووڵاتیان راگه‌یاند.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له‌درێژه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان، هێزه‌كانیان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ پاش هه‌وڵ و ماندوبوونێكی زۆر توانییان شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری هاووڵاتیان ده‌ستگیربكه‌ن و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و شه‌ش كه‌سه، ئه‌وه دووه‌م باندی دزیكردنه، كه هێزه‌كانیان له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌ستگیریان كردون، له‌كاتێكدا باندی پێشوتر 9 كه‌س بون و ئۆتۆمبێلیان دزیوه.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دڵنیایی ته‌واویش ده‌دات به‌هاووڵاتیانی، كه پارێزه‌ری سه‌روماڵیان ده‌بن و چاوپۆشی له هیچ كه‌سێك ناكرێت و به‌رده‌وام ده‌بن له ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی یاسا پێشێل ده‌كه‌ن.