نه‌وا
به‌پێی لیستێك كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی له خۆی گرتووه، ناوی هیچ كوردێكی تێدا نییه.
به گوێره‌ی ئه‌و لیسته هیچ كاندیدێك بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، دارایی، بازرگانی، داد و وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری هه‌رێمه‌كان دیاری نه‌كراوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا وه‌زاره‌ته‌كانی داد و دارایی له لای كورد بوو.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته له كاتێكدایه كه پێشتر محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی رایگه‌یاندبوو، رۆژی پێنجشه‌ممه متمانه به كابینه‌كه‌ی ده‌درێت، كه له كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و به‌توانا پێكهاتوون و كۆتایی به پشكپشكێنه له عێراق ده‌هێنێت.
هه‌ر چی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانی كورد و سونه‌ن دژی میكانیزمه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق وه‌ستاونه‌ته‌وه.