نه‌وا
راوێژكارێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، "محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ئاماده‌یه نوسراوێك بۆ لایه‌نه كوردییه‌كان واژۆ بكات به‌ڕازیبون و گره‌نتی كردنی رێژه‌ی بودجه‌و به‌شی هه‌رێم له‌بودجه، بودجه‌ی پێشمه‌رگه، پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران و زۆر بابه‌تی تری په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ست له‌دانانی وه‌زیری حزبی هه‌ڵبگرن".
ئه‌مین به‌كر راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی: "بۆ مێژوو ده‌ڵێم محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ئاماده‌یه نوسراوێك بۆ لایه‌نه كوردییه‌كان واژۆ بكات به‌ڕازی بون و گره‌نتی كردنی رێژه‌ی بودجه‌و به‌شی هه‌رێم له‌بودجه، بودجه‌ی پێشمه‌رگه، پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران و زۆر بابه‌تی تری په‌یوه‌ندی دار به هه‌رێمه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ست له‌دانانی وه‌زیری حزبی هه‌ڵبگرن".
راشیگه‌یاندووه، "ره‌نگه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی شكست بخوات و نه‌توانێت كابینه‌كه‌ی پێكه‌وه بنێت و داوای به‌خشین بكات، به‌ڵام هێزه كوردیه‌كان ئه‌گه‌ر كه‌مێك بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بكه‌نه‌وه ئه‌وا رازی ده‌بن به‌مه‌رجه‌كانی، ئه‌گه‌رچی هێزه سیاسیه شیعه‌كان ئه‌و پێشنیاره‌یان هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی شیعه‌ش بدرێت رازین و وه‌زیره‌كانی سونه‌و كورد هه‌ڵبگیرێت بۆ دواتر، ته‌نانه‌ت به‌شێكیان به‌وه‌ش رازین كه‌به‌شێك له‌وه‌زیره‌كانیان بمێننه‌وه".
ئه‌مین به‌كر ئه‌وه‌شی وتووه: "شیعه ترسی له‌خرا‌پ بونی دۆخه‌كه هه‌یه و ده‌یه‌وێت حكومه‌ته‌كه پێكبهێندرێت به‌هه‌ر نرخێك بوه، له‌به‌رامبه‌ردا پارتی و یه‌كێتی له‌كوردو هاوپه‌یمانی هێزه نیشتمانیه‌كان له سوننه، بێ بونی وه‌زیری خۆیان رێگرن له‌تێپه‌ڕاندنی حكومه‌ته‌كه، تائێستاش كۆبونه‌وه‌و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆچونه‌كانیان لێك دوره".