نه‌وا- سه‌عید عه‌بدولڵا - هه‌ولێر
له دژی بڕیاری له سێداره‌دانی دوو گه‌نجی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارێزگای موسڵ گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو تیایدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دانی ئه‌و دوو گه‌نجه كورده‌یان كرد.
شوان خالیدی چالاكوانی مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی: ئه‌و گردبونه‌وه‌یه‌مان ئه‌نجامداوه ده‌مانه‌وێت ده‌نگی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگه‌ینینه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی فشار دروست بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان له به‌رامبه‌ر به دوو رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارێزگای موسڵ له عێراق، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان (هۆشمه‌ند عه‌لی پور) ته‌مه‌ن 26 ساڵانه كه ماوه‌ی 4 ساڵ وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆبه‌خشی جه‌نگاوه‌ر ته‌مه‌نی گه‌نجی خۆی له به‌ره‌كانی شه‌ڕی داعش برده‌سه‌ر. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له دادگاكانی پارێزگای موسڵ سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر منداڵێكی كه‌متر له 18 ساڵ به ناوی (خالید شمو سرحان) سه‌پێنراوه به‌رامبه‌ر به تاوانێك كه له كاتی ئه‌نجامدانیدا خالید سه‌دان كیلۆمه‌تر دوور بو له شوێنی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، داوا ده‌كه‌ین سزای له سێداره‌دانی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه .
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن سزای له سێداره‌دان له ئاستی جیهانیدا وه‌ك تاوان سه‌یر بكرێت له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌و فشار بخاته سه‌ر هه‌ردوو حوكمه‌تی ئێران و عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان.