نه‌وا-لاڤه كورده
له 5ی ئاداری ساڵی1991 گه‌لی كورد به‌رانبه‌ر رژێمی به‌عس، كه گه‌وره‌ترین رژێمی دژبه مرۆڤایه‌تی بوو راپه‌ڕی، هه‌رچه‌نده تائێستا ساڵانه یادی ئه‌و راپه‌ڕینه ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هاووڵاتیانی هه‌رێم گله‌ییان هه‌یه له‌وه‌ی وه‌ك پێویست كار له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین نه‌كراوه، مامۆستایه‌كی زانكۆش ده‌ڵێت "ره‌خنه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌جێی خۆیه‌تی".
د.حسێن محه‌مه‌د عه‌زیز نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وا وتی "هه‌موو ره‌خنه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ر له جێی خۆیه‌تی، چونكه ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ بوین له ئه‌نجامی راپه‌ڕین زۆر كه‌موكورتی هێنا، ئه‌گه‌ر فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی وه‌ك جه‌نگی كه‌نداو نه‌بوایه راپه‌ڕین روینه‌ده‌دا، كه له شانسی كورد، سه‌دام حسێن هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد و ئه‌و وڵاته‌ی داگیركرد و ئه‌و هێزانه‌ی له شاخ بون و به‌هۆی ئه‌نفال و كیمیاییه‌وه په‌رته‌وازه ببون، یه‌كیان گرته‌وه".
وتیشی "ئه‌گه‌ر به وردی له ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین بكۆڵینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت به‌دینه‌هاتون، چونكه ئه‌و هێزانه‌ی له شاخ بون، هێزێكی شۆڕشگێڕ نه‌بون و شه‌ڕی ناوخۆش وایكرد، كه ئامانجه‌كان به‌دی نه‌یه‌ن".