پۆلیس: بۆ كلێنكسی تەوالێت پەیوەندی بە هێڵی فریاگوزارییەوە مەكەن

19/03/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
پۆلیسی ویلایەتی ئۆریگن لە باكوری خۆرئاوای ئەمریكا هانی هاووڵاتیان دەدات پەیوەندی بە ژمارەی 911ی فریاگوزارییەوە نەكەن كاتێك كلێنكسی تەوالێتیان نامێنێت.
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) زۆرێك لە پێداویستییە سەرەكییەكانی هاووڵاتیان بەهۆی كڕینی زۆرەوە لەناو ماركێتەكاندا نەماون، بە تایبەت كلێنكسی تەوالێت لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپادا.
لەوبارەیەوە پۆلیسی شاری نیوپۆرت لە ویلایەتی ئۆریگن لەرێی پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك نوسیویەتی "زەحمەتە خەیاڵی ئەوە بكەیت لەبارەی ئەو بابەتەوە قسە بكەین، بەڵام تكایە پەیوەندی بە ژمارە 911ی فریاگوزارییەوە مەكەن بەهۆی تەواوبونی كلێنكسی تەوالێتی ماڵەكانتان. ئێوە دەتوانن بێ هاوكاری ئێمەش دان بە خۆتاندا بگرن".
هەروەها هانی هاووڵاتیان دەدات دان بەخۆیاندا بگرن و رێگای دیكەی خۆپاككردنەوە بگرنەبەر، چونكە پۆلیس كلێنكسی تەوالێتیان بۆ دابین ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group