عیراقییەكانی دەرەوە داوا لە حكومەتی عیراق دەكەن بگەڕێنرێنەوە

24/03/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشكرایكرد، عیراقییەكانی دەرەوە داوا دەكەن بەگەڕێنرێنەوە وڵات و چەندین داواكاریان بەدەستگەیشتوە و وەزارەتیش لەگەڵ شانەی راگەیاندنی قەیرانەكان لەو بارەیەوە سەرقاڵی رێوشوێنەكانە.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، وەزارەتەكە چەندین داواكاریی لە عیراقیەكانی دەرەوەی وڵاتەوە بەدەست گەیشتوە، كە داوا دەكەن بگەڕێنەوە وڵات، وەزارەتیش لە رێگەی شانەی قەیرانەكان لەو بارەیەوە لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی بزانن دەتوانن چی بكەن.
رونیشیكردوەتەوە، لای وەزارەتی دەرەوە تەندروستیی عیراقیەكان لە پلەی یەكەمدایە و بە وردی لەگەڵ شانەی قەیرانەكان باسی ئەو بابەتە دەكات، باڵیۆزخانەكانی عیراق لە وڵاتانی جیهان بە گرنگیەوە ئاگاداری بارودۆخی عیراقیەكان دەبن، ئەویش بۆ زانینی تەندروستیان و ژمارەی تایبەت دانراوە بۆ وەڵامدانەوەی داواكاریەكانیان.
پێشتریش دوای چەندین داواكاری بۆ گەڕاندنەوەیان، عیراق ئەو هاووڵاتیانەی گەڕاندەوە، كە لە وڵاتی هندستان بون و بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانەوە نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group