وەزارەتی تەندروستی عێراق: 50 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی 50 گومانلێكراوی تووشبوون بە كۆرۆنا ئەرێنی بووە.
لە راگەیەنراوێكدا روونیشیكردۆتەوە، 15 لەو حاڵەتانە لە هەرێمی كوردستانن و ئەوانی تر لە بەغدا، نەجەف، نەینەوا، بەسرە، كەربەلا و دیالەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، 13 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆمار كراون كە نۆیان لە سلێمانی بووە و چوار حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمار كراوە كە یەكێكیان لە پارێزگای سلێمانی بووە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەی تووشبوان 316 حاڵەتە و لەو ژمارەیە 75 كەسیان چاكبوونەوە و 27 كەسیشیان مردوون.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group