نه‌وا
كۆرۆنا گه‌یشته خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، شازاده‌ی جێنشینی پادشای ئه‌و وڵاته پشكنینه‌كانی به پۆزه‌تیڤ هاتۆته‌وه و توشی ڤایرۆسه‌كه بووه.
دامه‌زراوه‌ی میدیایی BBCی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ شازده‌ی جێ‌نشین "چارڵس فیلیپ ئارسه‌ر جۆرج" شازاده‌ی وێڵز له شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا كراوه، ده‌ركه‌وتوه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
BBC دوپاتیكردۆته‌وه، شازده چارڵس، كه ته‌مه‌نی 71 ساڵه، له‌ئێستادا ته‌ندروستیی جێگیره.
شازده چارڵس كوڕ و جێنشینی شاژنه ئێلیزابێس، هاوسه‌ری شازاده "دیانا" بوو، كه له‌ساڵی 1997دا له روداوێكی هاتوچۆدا گیانیله‌ده‌ستدا.