هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی راهێنانی هێزە ئەمنیەكانی عیراقی راگرت

26/03/2020 عێراق

نەوا
هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئاشكرایكرد، بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە لەئێستادا چالاكی و راهێنانی هێزە ئەمنیەكانی عیراقی بەشێوەیەكی كاتی راگرتوە.
هاوپەیمانێتییەكە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، بڕیاردراوە بەشێوەیەكی كاتی گۆڕانكاری لە چالاكی و راهێنانەكان بە هێزە عیراقییەكان بكرێت، چونكە قەیرانی تەندروستی لەئێستادا هاتوەتەئاراوە، بڕیارەكەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حكومەتی عیراقیدا دراوە.
ئەوەش هاتوە، فەرەنسا دەستی كردوە بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەو ئەندامانی تا كاتێكی نادیار كێشاوەتەوە، پرۆسەكانی گەڕانەوەی راهێنەران و سەربازانیش بۆ وڵاتەكانی خۆیان لەمڕۆ پێنجشەممە 26-3-2020 وە دەستپێدەكات و سەدان سەربازی بەشدار لە راهێنانی هێزە عیراقییەكاندا دەگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group