سائیرون: پێویستە رێگەنەدرێت هیچ كەسایەتییەكی سەربازیی عیراقی چاوی بە ئەمریكییەكان بكەوێت

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا
ریاز مەسعودی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی ئیئتیلافی سائیرون داوادەكات، رێگەنەدرێت هیچ كەسایەتییەكی سەربازی لەگەڵ ئەمریكییەكاندا كۆببێتەوە.
مەسعودی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی "هەواڵ و زانیاریەكان باس لەوەدەكەن ئەمریكا پلانی ئەوەی هەیە كودەتای سەربازی لە عیراقدا بكات و بارەگا سەربازیەكان بكاتە ئامانج، ئەوەش وامان لێدەكات داوا لە حكومەت و وەزارەتی دەرەوە بكەین باڵیۆزی ئەمریكا بانگهێشت بكەن لەسەر ئەو بابەتە".
ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە دەزگا ئەمنیەكان ئەو بابەتە تەنها وەك پڕوپاگەندە و هەواڵی راگەیاندن وەرنەگرن و بە هەند وەریبگرن، داواش لە حكومەت دەكات رێگەنەدات هیچ كەسایەتییەكی سیاسی و سەربازی لەگەڵ ئەمریكییەكاندا كۆببێتەوە تەنها بە ئامادەبونی لایەنی فەرمی هەواڵگری نەبێت.
پێشتریش كەتیبەكانی حزبوڵڵای عیراق ئەوەی بڵاوكردەوە، ئەمریكا پلانی داناوە بارەگا سەربازییەكانی عیراق كۆنترۆڵ بكات ئەوەش بە هاوبەشی دەزگای سەربازیی ئەمنی عیراقی، هەروەها ئەمیر موسەوی دیپلۆماتكاری پێشوی ئێرانی ئەوەی ئاشكرا كردبوو، بەڵگەی دەنگی هەیە ئەمریكا پلانی ئەوەی داناوە سەركردایەتی كودەتایەكی سەربازیی لە عیراقدا بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group