بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: 12 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

26/03/2020

نەوا
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، 12 توشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیجی خۆی بڵاویكردووەتەوە، 12 تووشبوی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوەو گەڕانەوە ماڵەوە. 
بەگوێرەی راگەیەندراوە فەرمییەكانی وەزارەتی تەندروستی، كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە 103 حاڵەت، دوو مردن و 39 چاكبونەوەش هەیە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group