نه‌وا
حه‌یده‌ر فه‌وادى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق هۆشدارى ده‌دات له كه‌مى پێداویستى پزیشكى و فریاكه‌وتنى خێرا به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌كانى شوعله و كازمیه له به‌غدا، حكومه‌تیش له رودانى كاره‌سات ئاگادارده‌كاته‌وه.
حه‌یده‌ر فه‌وادى له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشدارییه‌كه‌ی راگه‌یاندوه و ده‌ڵێت "هه‌موولایه‌ك له رودانى كاره‌ساتى مرۆیى به‌هۆى كه‌مى پێداویستى پزیشكی و فریاگوزاریى خێراوه له نه‌خۆشخانه‌كانى عیراقدا ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تى له شارى به‌غداو و ناوچه‌كانى كازمیه و شوعله، بۆیه داوا له سه‌رۆك وه‌زیران و شانه‌ى قه‌یرانه‌كان ده‌كه‌م ده‌ستوه‌ردانى خێرا بكه‌ن بۆ پشتگیریكردنى وه‌زاره‌ت و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ژماره‌یه‌كى زۆر سكاڵایان له كارمه‌ندانى ته‌ندروستییه‌وه پێده‌گات به‌هۆى كه‌مى پێداویستییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تى له‌و كه‌سانه‌ی له هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌دان، بۆیه پێویسته پشتگیرى ئه‌و سه‌ربازه ونانه بكرێت ئه‌وه‌ش به دابینكردنى پێداویستییه‌كانى خۆپاراستن و پێداویستییه پزیشكییه‌كانى دیكه ده‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه، پێویسته ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌سه‌ر كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگرى و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى دیكه‌دا دابه‌ش بكرێت، كه چه‌ندین رۆژه به شه‌قامه‌كاندا بڵاوبونه‌ته‌وه.