نه‌وا
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له ته‌واوی جیهاندا 600 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، زیاتر له 27 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ماڵپه‌ڕی (worldometers)ی تایبه‌ت به ئامار و داتاكان، كه به‌رده‌وام ژماره‌ی قوربانییان و چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی جیهان بڵاو و نوێده‌كاته‌وه، ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه له ته‌واوی جیهان 600 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، كه ئه‌مریكا به نزیكه‌ی 105 هه‌زار توشبو له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، هه‌روه‌ها زیاتر له 27 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ئیتاڵیا به زیاتر له 9 هه‌زار و 100 گیانله‌ده‌ستدان له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهاندایه، هه‌روه‌ها زیاتر له 133 هه‌زار كه‌س له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، كه وڵاتی چین به نزیكه‌ی 75 هه‌زار حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.