نه‌وا
یانه‌ى یۆتا جاز به‌شدار له خولى تۆپى باسكه‌ى پیشه‌گه‌رانى ئه‌مریكا NBA ئاشكرایكرد، "رۆدى گۆبیر" و "دۆناڤان میشێل" دواى ئه‌وه‌ى توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بون، هه‌ردووكیان چاكبونه‌ته‌وه.
یانه‌ى یوتا جاز له پێگه‌ى فه‌رمى خۆى له تۆڕى ئینته‌رنێت بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى ته‌ندروستى دڵنیاییان داوه له‌وه‌ى سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له‌نێوانیشیاندا گۆبیر و میشێل هیچ مه‌ترسیه‌كیان نییه بۆ گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه بۆ كه‌سانی دیكه.
"رۆدى گوبیر" یه‌كه‌م یاریزانى NBA بو، كه توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بو، دواى ئه‌وه‌ى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌زره له 11ى ئه‌م مانگه‌وه وه‌ستێنران و پشكنینى ڤایرۆسه‌كه بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانى یانه‌كه‌ى كرا و ته‌ئكیدكرایه‌وه "دۆناڤان میشێل"یش توشبوه.
پێشتریش یانه‌ى "دیترۆیت بیستۆنز" له هه‌مان خول ئاشكرایكرد، كه "كریستیان وود" یاریزانى یانه‌كه توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنایه و خه‌ریكه چاكده‌بێته‌وه، به‌ڵام تائێستاش له كه‌ره‌نتیندایه.
له خولى NBA ژماره‌ى ئه‌و یاریزانانه‌ى توشى ڤایرۆسه‌كه ببون گه‌یشته 11 یاریزان، له‌نێوانیشیاندا "كیڤن دۆرانت" یاریزانى یانه‌ى برۆكلین نتس، "ماركۆس سمارت" یاریزانى یانه‌ى بۆستن سێلتكس.