وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی 12 كەسی تری راگەیاند

31/03/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی 12 كەسی تر ئەرێنی بووە و دەركەوتووە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

دەقی راگەیەنراوەكە

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٣٣)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ كەڕەنتین كردن و دۆزینەوە و پشكنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1. كەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٥٥٠٣) هاووڵاتی بوون لە (٣٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٠٩٢) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (١٣٣) لە هەولێر، (١٢٧) لە سلێمانی، (٧٥١) لە دهۆك، (٥٠) لە هەلەبجە، (٣١) لە ڕاپەرین وە (٤٤١١) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (٢٩) هاووڵاتی.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٦٠٧) پشكنین ئەنجام دراوە، (٣٩٥) هەولێر، (١١١) سلێمانی، (١٠١) دهۆك.
دەرەنجام (١٢) تووشبووی نوێ تۆماركرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ، كە ئافرەتێكی تەمەن (٢٢) ساڵ وە بەركەوتووی تووشبووەكەی ناحیەی خەلیفانە.
• پارێزگای سلێمانی (٥) پۆزەتیڤ، (٤) لە ناو شاری سلێمانی، پیاوێك تەمەن (٢٥) ساڵ كە پێشینەی گەشتی هەیە، (٣) ئافرەت تەمەنیان (٤٦)، (٢٧)، (٢٥) ساڵ كە تەنها دوویان بەركەوتەن، وە پیاوێك لە قەزای دەربەندیخان تەمەن (٣٧) ساڵ كە بەركەوتەی تووشبووی پێشووە.
• پارێزگای هەلەبجە (٦) پۆزەتیڤ، كە (٢) پیاو تەمەنیان (٧٣)، (٥٨) ساڵ، (٢) ئافرەت تەمەنیان (٧٥)، (٣٩) ساڵ، (٢)منداڵ تەمەنیان (٥) ساڵ كە بەركەوتەی تووشبووەكەی پێشوون.

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە (١٦٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥٧) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و بەركەوتەی كەسی تر نەبن وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٣١ی ئازاری٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group