چوار تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم چاكبوونەوە

31/03/2020

نەوا
تەندروستی هەولێر و سلێمانی رایانگەیاند، چوار توشبووی دیكەی كۆرۆنا لەو دوو پارێزگایە چاكبوونەوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، سێ نەخۆشیتر لە تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، و پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ ئەوان كراوە كە نێگەتیڤ بوو.
باسی لەوەشكردووە، كۆی گشتی چابووەكان لە هەولێر گەیشتە دە نەخۆش.
لەلایەكی ترەوە سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تووشبوویەكی تری كۆرۆنا لەو پارێزگایە چاكبوەتەوە، بەم پێیەش 51 تووشبوو لە سلێمانی چاكبوونەوە.
لە ئێستادا 61 تووشبووی كۆرۆنا لە كۆی 162 تووشبوو چاكبوونەوە و دوو حاڵەتی مردنی تووشبوانیش تۆمار كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group