هەشت كەسی دیكە لە سلێمانی و دهۆك توشی كۆرۆنا بون

31/03/2020
نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان توشبونی هەشت كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەمجۆرە راگەیاند.
دەرەنجامی نوێ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، هەشت تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانكران، بەمشێوەیەی خوارەوە:
پێنج لە تووشبووان لە شاری سلێمانی (چوار ئافرەت و یەك پیاو) كە چوار لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەك لەوان حاڵەتی نوێیە، سێ لە تووشبووان دانیشتووی سلێمانی و دوو لە تووشبووان دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.
سێ لە تووشبووان لە شاری دهۆك (دوو پیاو و یەك ئافرەت) كە دوو لەوان دانیشتووی قەزای زاخۆ و یەك لەوان دانیشتووی قەزای ئامێدی-یە.
وەزارەتی تەندروستی
31 ئازار 2020

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group