لە هەولێر دوو كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون

02/04/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، ئاماژە بەوەكراوە لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكراون، كە ئافرەتێكی تەمەن (30) ساڵ و پیاوێكی تەمەن (25) ساڵن و بەركەوتەی توشبوانی پێشون.
شەوی رابردوش وەزارەتەكە 12 توشبوی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەو 12 توشبوە، پێنج كەسیان لە پارێزگای هەڵەبجەن و بەركەوتوی توشبوی پێشون، هەروەها پێنج كەسی دیكەیان لە قەزای چەمچەماڵن و بەركەوتەی توشبوی پێشون. دوو كەسەكەی دیكەش یەكێكیان لە سیتەكە و ئەوی دیكەشیان لە قەزای سەیدسادقە و پێشتر سەردانی ئێرانی كردوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group