نه‌وا
وه‌زیری وزه‌ی سعودیه دوپاتیده‌كاته‌وه، ریاز ئاماده‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ بازاڕی نه‌وت و گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ بازاڕه‌كه، بۆیه داوای كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س و وڵاتانی دیكه‌ی كردووه.
عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان وه‌زیری وزه‌ی سعودیه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه "واس" رایگه‌یاند، سیاسه‌تی نه‌وتی سعودیه به ئاراسته‌ی كاركردنه بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیری بۆ بازاڕی نه‌وتی جیهانی، به‌شێوه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كارهێنه‌ران بپارێزێت.
وه‌زیری وزه‌ی سعودیه دوپاتیشی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی زۆری داوه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س بۆ به‌رگرتن له بوونی نه‌وتی زیاده له بازاڕه‌كاندا، به‌هۆی دابه‌زینی گه‌شه‌ی ئابوریی جیهانی.
دووباره ئاماده‌یی سعودیه‌شی دوپاتكرده‌وه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك، كه بیه‌وێت چاره‌سه‌ر بۆ بازاڕی نه‌وت و دابه‌زینی نرخ بدۆزێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه "ریاز داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س و وڵاتانی دیكه‌ی كردووه بۆ پشتگیریكردنی بازاڕی نه‌وت و ئابوریی جیهان له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا و وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داواكاریی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ بازاڕی نه‌وت".