نه‌وا
له 24 كاتژمێردا زیاتر له 2 هه‌زار و 500 كه‌سی دیكه له ئێران توشی كۆرۆنا بوون، 158 توشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كیانوش جه‌هانپور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی قوربانیانی كۆرۆنای وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، 2 هه‌زار و 560 كه‌سی دیكه توشی كۆرۆنا بوون، به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبوان له ته‌واوی وڵاته‌كه گه‌یشته 55 هه‌زار و 743 كه‌س، هه‌روه‌ها 158 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته 3 هه‌زار و 452 كه‌س.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاشكراشیكردوه، تا ئێستا 19 هه‌زار و 736 توشبوی كۆرۆنا له وڵاته‌كه چاكبونه‌ته‌وه و كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه.