قامیشلۆ.. هێزەكانی ئەسەد هێرشیان كردە سەر ئۆتۆمبێلێكی ئاسایش

04/04/2020

نەوا
هێزەكانی رژێمی سوریا لە قامشلۆ هێرشیان كردە سەر ئۆتۆمبیلێك، لە ئەنجامی هێرشەكەدا ئەندامێكی ئاسایش شەهیدبوو.
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردەوە، لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، لە چوارریانی سەبا بەحرات هێزەكانی رژێمی سوریا دەستڕێژی گوللەیان كردە سەر ئۆتۆمبیلێك.
بە پێی زانیاریە سەرەتاییەكان، ئەندامێكی ئاسایش گیانی لەدەستداوە و ئەندامێكی دیكەی ئاسایشیش بریندار بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group