بەمزوانە فۆڕمی تایبەت بە دامەزراندن لە هەڵەبجە كارا دەكرێت

پێش 2 هەفتە

سەرۆكی ئەنجومەنی راژە سەبارەت بە دامەزراندنی 500 راژە بەشێوەی گرێبەست سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد.
لە راگەیەنراوێكدا پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردۆتەوە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازیكردوە لە سیراج بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی راژەو دیاری رشید جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی راژەو شاندی یاوەریان.
راشیگەیاندوە، لەمیانی سەردانەكەیاندا كۆبونەوەی خۆیان سەبارەت بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت بۆ دامەزراندنی  500 راژە بەشێوەی گرێبەست لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامداو  تێیدا بڕیار لە هەرچی زوتر كاراكردنی فۆڕمی تایبەت بە پڕۆسەی دامەزراندن و پاشان راگەیاندنی لە رێگەی كەناڵی فەرمی حكومەتەوە دراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group