بەهۆی پرسەكەی شاری هەولێر 18 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون

05/04/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، 18 كەسی دیكە لە هەولێر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بون.
ئەمەش راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستانە:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران، كە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن، هەموویان  بەركەوتەی تووشبووێكی پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانن و دانیشتووی چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێرن.
كۆی گشتی تووشبووانی پرسەی ماتەمینیەكەی گەڕەكی كارێزان بووە 32 تووشبوو.

وەزارەتی تەندروستی
5 نیسان 2020


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group