لە ئێران دۆخی تەندروستیی زیاتر لە 4 هەزار توشبوی كۆرۆنا خراپە

05/04/2020 جیهان

نەوا
لە ئێران ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا گەیشتنە 58 هەزار و 226 كەس، گیانلەدەستدانیش 3 هەزار و 600 كەسی تێپەڕاند.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری قوربانییانی كۆرۆنای لە وڵاتەكە راگەیاند، 2 هەزار و 483 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسەكە بوون و 151 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا گەیشتنە 58 هەزار و 226 كەس، هەروەها 3 هەزار و 603 توشبوش تا ئێستا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشكراشیكردوە، 22 هەزار و 11 كەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەڵام دۆخی تەندروستیی 4 هەزار و 75 توشبو خراپە و جێگیر نییە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group