نه‌وا
له كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی لیژنه‌ی پێشگیریی كۆرۆنای سه‌ر به ته‌ندروستی گه‌رمیان، بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چونی ئیشوكاره‌كان، چه‌ند بڕیارێك ده‌ركرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه ژماره‌ی پشكنینه‌كان و وه‌رگرتنی نمونه بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد بكرێت و له شوێن و ناوچه‌ی جیاوازی گه‌رمیان نمونه وه‌ربگیرێت، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابونه‌وه و پێشگیریی له هه‌ر حاڵه‌تێك.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا كه كۆگاكانی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی سنوره‌كه یه‌ك بخرێن و بتوانرێت پێداویستی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ هه‌موان به‌رده‌ست بكرێت و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان نه‌وه‌ستن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ی واده‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به كۆرۆنا، ئاماده‌كارییه‌كانی كارگێڕیی و به‌ڕێوه‌بردن ده‌ستپێبكرێت هاوشان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی بیناكه به ته‌ندروستی گه‌رمیان، نه‌خۆشخانه‌كه بكرێته‌وه.