نه‌وا
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 517 كه‌سی تر له سه‌رتاسه‌ری جیهان به هۆی كۆرۆناوه مردوون و زیاتر له 53 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش تۆمار كراون.
له ئه‌مریكا له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 874 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 16 هه‌زار تووشبووی نوێش تۆمار كراون.
له به‌ریتانیاش به تۆماركردنی 621 حاڵه‌تی نوێی مردن ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه و ژماره‌ی تووشبوانیش گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی 48 هه‌زار كه‌س.
له ئیتالیا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی 16 هه‌زار كه‌س و له ئیسپانیاش 12 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی له چین له 24 كاتژمێری رابردوودا 30 حاڵه‌تی تووشبوون و 3 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆمار كراون.
له ئێستادا كۆی تووشبوانی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان یه‌ك ملیۆن و 254 هه‌زار و 920 كه‌سه و له‌و ژماره‌یه زیاتر له 68 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 260 هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌وه.