نه‌وا
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، 5 كه‌س به ته‌واوی له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بووه‌نه‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی پزیشكی بۆ 5 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدرا، دوا ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون و ده‌ركه‌وت كه به ته‌واوی له نه‌خۆشییه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
له ئێستادا 288 حاڵەتی تووشبوون به كۆرۆنا، سێ حاڵه‌تی مردن و 109 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه تۆمار كراون.