سێ تووشبووی دیكە لە دەربەندیخان چاكبوونەوە

08/04/2020

نەوا
تەندروستی دەربەندیخان چاكبوونەوەی سێ توشبووی تری كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: تەنها 11 توشبوو لەنەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە.

د.سازان ئیبراهیم بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند: سێ توشبووی تری كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو تەنها 11 توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكاندا ماونەتەوەو چارەسەر وەردەگرن.

بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان راشیگەیاند: كۆی چاكبوەكانی كۆرۆنا لەقەزاكەیان گەیشتوەتە 19 كەس.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group